سەردێڕ:

راوێژکاری یاسایی دارایی هەرێم: دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستاندا بوونى نییە

PM:12:38:16/01/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، تەواوی ئەو دەروازە سنووریانەی لە هەرێمی کوردستاندا هاتوچۆی بازرگانییان تێدا دەکرێت، دەروازەی فەرمین.


ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، هاوڕێ کەمال بۆ میدیای پارتی وتیشی،هەموو دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کە هاتوچۆی بازرگانییان تێدا دەکرێت بە سستەم رێکخراون و کار دەکەن و هەموویان فەرمین.

دەشڵێت، دەروازەکانی هەرێم بوون بە هۆکاری جووڵەیەکی زۆر باشی ئابووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاوای کوردستان.













گەلەری