PM:12:31:16/01/2026
688 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ماوەبەسەر چوو دەڵێت، لە ئێستادا کەرتی پەروەردە زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار قوتابی لەخۆدەگرێت کە بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ قوتابخانەی حکومی نا حکومیدا دابەشبوون.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی، لە ساڵی رابردوودا نزیکەی نۆ هەزار قوتابی گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن و لە ئێستادا کەرتی پەروەردە زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار قوتابی لەخۆدەگرێت.
دەشڵێت، ٣٠ قوتابخانە دروست کراون و ٣٠ دیکەش
لە دروستکردان و وتیشی، لە ساڵی رابردوودا چەندین پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی راگەیەندراوە
و ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن چالاک کراوە بۆ قوتابیان و بەخێوکەران.