PM:12:22:16/01/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پیت هێگسێت، وه‌زیری جەنگی ئه‌مریكا و سێباستیان گۆركا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجامدا و تاوتوێی سه‌ردانه‌كه‌ی داهاتوی خۆی بۆ عێراق كرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مارک ساڤایا، نێردەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق دەڵێت،له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆك بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی باس ده‌كرێن له سه‌ردانه‌كه‌ی داهاتوویدا بۆ عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراق دەکات بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی رابردوو ساڤایا پێداچونه‌وه‌ی گشتگیری به پاره‌دانی گوماناوی و
مامه‌ڵه داراییه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و فه‌رمانگه‌ی
كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی راگه‌یاند.