کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، هەناردەکردنی مریشک و هێلکەی هەرێم بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، نزیکترین، باشترین و خێراترین بازاڕ بۆ بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان بە گشتی و بەرووبوومە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.
وتیشی، ئەو
بڕیارەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەرچووە بۆ هاوردەکردنی مریشک و هێلکە لە هەرێمی
کوردستانەوە دەرفەتێکی باشە بۆ ئێمە.
ئاماژەی بەوەکرد،گرێبەست لەگەڵ کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکرێت
و بۆ هەر کێڵگەیەک بڕی ٪٥٠ـی بەرهەمی ئەو کێڵگەیە هەناردەی ناوەڕاست و باشووری
عێراق دەکرێت دوای ئەوەی لە پشکنین دەردەچن.
باسی لەوەشکرد،
لە هەرێم ژمارەیەکی زۆر کێڵگەی پەلەوەرییان هەیە و بەرهەمەکانیان دوو هێندەی
پێداویستیی ناوخۆیە و لەبەر ئەوە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ، بەپێچەوانەوە
کاریگەریی ئەرێنی دەبێت.