PM:01:56:15/01/2026
956 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت، رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم سێ مانگ درێژکراوەتەوە و لەکاتی دەستپێکردنەوی هەناردەی نەوتەکەیشەوە زیاد لە ٢٠ ملیۆن نەوت هەناردەکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت دەڵێت، رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە سێ مانگی تر و تاوەکو کۆتایی مانگی سێ درێژکراوەتەوە. جەختیشی کردەوە کە هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه.
وتیشی، لە ئێستادا رۆژانه له نێوان ٢٥٠ هه‌زار بۆ ٢٧٠ هه‌زار به‌رمیل
نه‌وت له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت و لەدوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وتیشەوە لە ٢٨ـی ٩ـی ساڵی رابردوو، ٢٢ ملیۆن به‌رمیل نەوت هه‌نارده‌کراوە.