سەردێڕ:

پۆلیسى هەولێر وردەکاریی گیان لەدەستدانی دوو کارمەندەکەى سکویریتى ئاشکرا کرد

PM:05:51:06/12/2025

364 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر وردەکاریی رووداوەکەی سەر شەقامی ٤٠ مەتریی هەولێری ئاشکرا کرد، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دوو کارمەندی سکویریتی و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی کێشاوە بە پاسەوانەکاندا، جۆری تۆیۆتا – پیکاب بووە و و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە، شۆفێرەکەی لە کاتی رووداوەکەدا لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان بووە.

ئەوەش هاتووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس لە بەردەم دەرگای شوقەکان وەستاوە و شۆفێرەکەی سەرقاڵی قسەکردن بووە لەگەڵ دوو کارمەندی سکیوریتی بۆ ئەوەی رێگەی پێ بدەن بچێتە ژوورەوە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلە پێکابەکە خۆی کێشاوە بە مارسیدسەکە و دوو پاسەوانەکەدا.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە هەردوو پاسەوانەکە بە ناوەکانی (محەمەد سەردار موحسین) و (ئەحمەد محەمەد شەریف) گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری