سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بەچەندە؟

PM:01:41:06/12/2025

12312 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێکی دیکە بەرزبووەوە و هەر مسقاڵێک سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بە چوار هەزار و ١٩٨ دۆلار دیاریکراوە ونرخی دۆلاریش بە ١٤٢ هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ـش بە ٨٨٣ هەزاری دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە ٨٨٠ هەزار دینار بوو.

هاوکات سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٨٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٤٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٢٣ هەزار دینارە.













گەلەری