سەردێڕ:

بەشێکی هاوڵاتیانی سنووری تەقتەق دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان گردبوونەوە

PM:05:09:06/12/2025

404 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتوانی گوندی گەرمک لە سنووری تەقتەق دژی داگیکردنی زەویەکانیان لەلایەن چەند بەرپرسێکەوە گردبوونەوە و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، "بەتەواوی پشتگیری خاوەن زەویەکان دەکەین و کێشەکەیان دەبەینە پەرلەمان".


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دانیشتوانی گوندی گەرمک لە سنووری تەقتەق گردبوونەوە و دەڵێن، ٢٠ ساڵە زەوییەکانیان لەلایەن کەسێکەوە دەستی بەسەرداگیراوە بە پشتگیری چەند بەرپرسێک و رێگەیان نادرێت زەوییەکانیان بەکاربهێنن.

هاوکات خالید محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەک پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ بۆ پاڵپشتی هاوڵاتیانی گوندی گەرمک و گوندەکانی سنووری تەق تەق بەشدابووین لەگردبوونەوە لەگەڵیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەتەواوی پشتگیری خاوەن زەویەکان دەکەین و کێشەکەیان دەبەینە پەرلەمان".

دەشڵێت، هاوڵاتیانی سنوورەکە نزیکەی ٢٠ ساڵە لەسەر زەوی و زارو ئاوو خاکی باب و باپیرانیان دەرکراون و حکومەتی ماوە بەسەرچوو ئامادەنیە مافی ئەو جوتیارانە بدات.


 













گەلەری