PM:04:23:06/12/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تیمە چاودێرییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، لە هەردوو پارێزگای بەغدا و کەرکوک دەستیان بەسەر کۆگایەکی بەشەخۆراک و کارگەیەکی جگەرەدا گرتووە.
ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ریاز مەهدی موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی وتی، لە بەغدا دەست بەسەر کۆگایەکدا گیراوە کە بڕێکی زۆر ئارد، برنج، دۆشاوی تەماتە، زەیتی خۆراک و چای تەرخانکراو بۆ چاودێریی کۆمەڵایەتی تێدا بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
خاوەنی کۆگاکە، بەمەبەستی فرۆشتنەوەیان لە بازاڕەکاندا، دووبارە ئەو بەشەخۆراکانەی
دووبارە لەناو کیسە و کارتۆنی دیکەدا بە مارکەی بازرگانیی ساختە
پڕکردووەتەوە.
لەلایەکی
دیکەوە وەزارەتی
بازرگانیی عێراق ئاشکرای کرد، لە پارێزگای کەرکوک، تیمێکی چاودێریی سەر
بەوەزارەتەکەیان توانیویانە دەست بەسەر کارگەیەکدا بگرن، کە کاری پڕکردنەوەی
جگەرەی کردووە لەناو پاکەتی هەڵگری مارکەی ساختە و بەشێوەی ناوخۆیی فرۆشتوویەتی.