PM:04:01:06/12/2025
512 جار خوێندراوەتەوە
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە ساڵیادی سوتاندنی بارەگاکانیاندا لە بادینان دەڵێت، هێرشکردنە سەر بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینان شەڕکردن بوو دژ بە ئازادی و فرەیی و هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رایگەیاند، "٢٠ ساڵ لەمەوپێش دەستێکی تێکدەر پەلاماری بارەگاکانی یەکگرتووی دا لە بادینان و چوار ئەندامی یەکگرتوو شەهیدکران".
ئاماژەی بەوەشکرد، پەلاماردانی ئەو
بارەگایانەی یەکگرتوو لە بادینان بەرپاکردنی شەڕێکبوو دژ بە ئازادی و فرەیی و
پڕۆسەی هەڵبژاردن، بەڵام ئەوان بێ ئاگابوون لەوەی شەڕکردن لەگەڵ یەکگرتوو
سەرناگرێت و پەشیمانی لە دوایە و یەکگرتووەکانیش بەردەوامن لە خەبات.