سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: پشتیوانی هەرهەوڵێک دەکەین کە خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی بکات

PM:03:41:06/12/2025

300 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئەستەنبوڵ، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا وتی، پشتیوانی هەر هەوڵێک دەکات کە خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی و بەهێزکردنی برایەتی و پێکەوەژیانی گەلانی


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئەستەنبوڵ وتی، هەموو کاتێک گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن باشترە لە شەڕ و ئاڵۆزی و پشتگیری تەواوی پرۆسەی ئاشتی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەک وانە لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرن."

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، لەلایەن دەم پارتییەوە رێک خراوە، ئەمڕۆ دەستی پێکردووە و تا سبەینێ، یەکشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەم، بەردەوام دەبێت.

بەشێک لە میوانان بیانین و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتین و هەروەها ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە شێوەیەکی ئۆنلاین پەیامەکەی ئاراستەی بەشداربووان کرد.














گەلەری