حكومه‌تی میسر و كۆمپانیای Honeywell گرێبه‌ستێكیان له‌باره‌ی گۆڕینی زەیتی خۆراكی بۆ سووته‌مه‌نیی فڕۆكه واژۆ كرد، بەپێی گرێبەستکە ساڵانە ١٢٠ هەزار تەن سووتەمەنی فڕۆکە بەرهەمدەهێندرێت.
كه‌ریم به‌دوی، وه‌زیری نه‌وت و سه‌رچاوه كانزاییه‌كانی میسر بە رۆژنامەی عەرەبیەی وتووە، یەکەمجارە پرۆژەیەکی لەو شێوەیە له میسر ده‌كرێت و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان له‌و هه‌نگاوه، پاككردنەوەی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كانه له ئاسمانی وڵاته‌كه.
دەشڵێت، پڕۆژه‌كه
له ئه‌سكه‌نده‌ریه بنیاتده‌نرێت و ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی ١٢٠ هه‌زار تەن
سووته‌مه‌نیی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی هه‌یه، كه له زەیتی خۆراكی دروست ده‌كرێت.
بە گوێرەی قسەی
ئەو رۆژنامەیە، به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ی میسر، ساڵانه ٤٠٠ هه‌زار تەن له گازی
دووانە ئۆكسیدی كاربۆن له ئاسمانی ئه‌و میسڕ كه‌م ده‌بێته‌وه و خزمه‌تی ژینگه‌ی
وڵاته‌كه ده‌كات.
وه‌زیری نه‌وتی
میسر وتووشیەتی، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كردووه، یه‌كێكه له
به‌ناوبانگترین و شاره‌زاترین كۆمپانیاكان له جیهاندا كه له بواری گۆڕینی رۆن و زەیتی خۆراكی بۆ سووته‌مه‌نیی پاك كار ده‌كات.