سەردێڕ:

دوو گەنجی کورد لەسەر ئاستی جیهانی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

PM:02:22:06/12/2025

724 جار خوێندراوەتەوە

دوو گەنجی کوردی پاڵەوان لە بواری هونەری بەرگری و شەڕی ئازاد توانیان لەسەر ئاستی جیهانی سەرکەوتن بەسەر رکابەرەکانیاندا بەدەستبهێنن.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نامۆ فازیڵ، پاڵەوانی هونەرەكانی بەرگری، لە مەیامی لە ئەمریكا سەركەوتنێكی گرنگی بەدەستهێنا و لە یاریزانی بەڕازیلی گوێلێرمۆ باستۆسی بردەوە و ئاڵای كوردستانیشی بەرزكردەوە.

هاوکات یەحیا کامەران، گەنجێکی شارەزوور لە پاڵەوانیەتی کۆمپانیای  Pcfc لە شاری مانچستەری وڵاتی بەریتانیا بۆ شەڕی ئازاد بەشداری کرد لەکێشی ٦١ کیلۆگرام، دوای لێدانێکی زۆر لە رکابەرەکەی لە زەوی توانی رکابەرەکەی ناچار بە خۆبەدەستەوەدان (نۆکاوت) بکات و ببێتە براوەی یارییەکە .













گەلەری