PM:03:45:04/12/2025
964 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت، لە دوای کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی، بە بڕی ٢٥ دینار دادەبەزێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ دوای کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ، لە پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی لە سلێمانی ٢٥ دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت.
سەبارەت بە
هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین وتی، سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان پێویستیان
بە نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزین هەیە و ئێستا رێژەکە لەوە زیاترە.
هۆگر هەڵگورد - سلێمانی