سەردێڕ:

قەبارەی یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە ١٧٠ تۆن

PM:02:26:04/12/2025

720 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی دەڵێت، عێراق هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ بەرزکردنەوەی یەدەگی زێڕ و لەماوەی چەند مانگێکدا بڕێکی زۆر زێڕی کڕیوە و زیادیکردووە بۆ سەر خەزێنەی وڵات و قەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتەکە گەیشتووەتە ١٧٠ تۆن و ٩ کیلۆگرام.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی زێڕی جیهانی وتی، بەپێی نوێترین داتاکان عێراق لەنێوان مانگی ئازار تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ، بڕی هەشت تۆن زێڕی کڕیوە و بەم هەنگاوەش کۆی گشتیی قەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتەکە گەیشتووەتە ١٧٠ تۆن و ٩ کیلۆگرام، ئەم ژمارەیەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ یەدەگی عێراق.

هاوکات، هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق وتی، بەنیازە پلانێکی نوێیە بۆ زیادکردنی قەبارەی یەدەگی زێڕ ئەم سیاسەتەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بانکی ناوەندییە بۆ کۆکردنەوەى سەروەت و سامان و پاراستنی بەهای دراو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، لە پلەی چوارەمدایە بۆ خاوەندارێتیی زۆرترین یەدەگی زێڕ و پێگەیەکی بەهێزی هەیە و لەدوای هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و لوبنان و جەزائیرەوە دێت.

زیادبوونی خواستی عێراقیش بۆ کڕینی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، لەگەڵ بانکە ناوەندییەکانی جیهان هەوڵیاندا بۆ کڕینی زێڕ لەپێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و وەک پەناگەیەکی ئارامە بۆ پاراستنی سەقامگیرییدارایی.













گەلەری