PM:05:22:02/12/2025
4264 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی دەڵێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا وتی، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە (٣ و ٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وتیشی، هەر لەو دوو رۆژەدا مووچەی
مانگی نۆ و مووچەی مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٥ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت،
کە لە دوای ١ـی ٧ـی ٢٠٢٤، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی
حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
خەرج دەکرێت.