سەردێڕ:

ترەمپ سەرۆکی ڤەنزوێلای ئاگادارکردووەتەوە وڵاتەکەی چۆڵ بکات

PM:07:51:01/12/2025

2276 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ و نیکۆلاس مادۆرۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی میامی هیراڵد ئەمریکی، ترەمپ بە مادۆرۆی وتووە لەگەڵ خانەوادەکەت ڤەنزوێلا چۆڵ بکە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەی میامی هیراڵد ئەمریکی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، ترەمپ بە مادۆرۆی وتوە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا هەڵگرە و رێگەت پێدەدەین خۆت و خانەوادەکەت بە سەلامەتی وڵاتەکە جێبهێڵن.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، پێشنیارەكەی ئەمریکا ژمارەیەك گەورە بەرپرسی تری هاوپەیمانی مادۆرۆی گرتوەتەوە، بەڵام نەگەشتوون بە رێککەوتن و گفتوگۆكە تێكچووە.

باس لەوەشکراوە، سەرۆكی ڤەنزوێلا داوای لێبوردنێكی جیهانی كردووە بۆ هەر تاوانێك كە خۆی یاخود گروپەكەی كردویەتی، بەڵام داواكارییەكەی رەتكراوەتەوە. دەشلێت مادۆرۆ داوای ئەوەیشی كردووە دەسەڵاتی بەسەر هێزە چەكدارەكاندا بمێنێتەوە، لەبەرامبەر ئەوەی رێگە بدات هەڵبژاردنێكی ئازاد بەڕێوەبچێت بەڵام ئەو داوایەش رەتکرایەوە.













گەلەری