سەردێڕ:

دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامە و لە بەردەم بانکەکاندا قەرەباڵغی دروستبووە

PM:01:46:01/12/2025

800 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامە و لە بەردەم بانکەکاندا قەرەباڵغی دروستبووە، دوێنێ پارە رەوانەی بانکەکان نەکرا، بەوهۆیەوە زۆرینەی مووچەخۆران کە بەپێی خشتەی مووچە دەبوو مووچە وەربگرن مووچەکانیان وەرنەگرتووە. ئەمڕۆش بەهۆی نەبوونی پارە لە بەشێکی ئەی تی ئێمەکان بەشێکی مووچەخۆران نەیانتوانی مووچەکانیان وەربگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی خشتەی مووچە کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی و ئاوەدانکردنەوە و دەستەکانی مافی مرۆڤ و دەستپاکی و وەبەرهێنان و ژینگە و دەزگای مین و کۆمسیۆن و دیوانی چاودێریی دارایی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

هەر ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی داد ، پلاندانان ، بازرگانی ، سامانە سروشتیەکان ، کشتوکاڵ ، شارەوانی ، کاروباری کۆمەڵایەتی ، کارەبا ، رۆشنبیری ، ئەوقاف، هێزی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و سێ سەرۆکایەتیەکە دابەشدەکرێت.

هاوکات بەپێی خشتەی مووچە، سبەینێ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ، ئاسایش و پۆلیسی نەوت و غاز دابەشدەکرێت.

 













گەلەری