PM:12:46:01/12/2025
756 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆکەیان، سێرڤەرەکەی لەکارکەوتووە و ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتییان رایی بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنە لە ئێستادا بەهۆی لەکارکەوتنی سێڤەری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە بەشی تۆمار، ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان رایی بکەن.
دەشڵێت، داوا
لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانیان نەکەن بۆ رایکردنی کاروبار و مامەڵەکانیان، تەنیا
ئەو کەسانە سەردان بکەن بەمەبەستی بەناوکردن و کاروباری ژمارەی دڵخوازەکان، دەچنە
بەڕێوەبەرایەتییەکە.
هاوکات سەبارەت
بە کاتی کردنەوەی بەشی تۆماری ئۆتۆمبێل دەڵێت، ئاگادار دەکرێنەوە.