وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر كارەكانی تەواو كردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی بڵاودەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، میقداد میری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کارەکانی تەواوکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی بڵاودەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی بەدواداچوون بۆ رووداوی کۆرمۆر سەردانی كێڵكگەیان کرد، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە، فەرماندەی گشتی
هێزە چەکدارەکانیش لە نزیکەوە چاودێری ئەدای لیژنەکە و کارەکانی دەکات.
وتیشی، لیژنەکە کارەکانی تەواوکردووە و لە قۆناغێكی پێشکەوتوودایە، ئەنجامی
لێکۆڵینەوەکان دوای پەسەندکردنی رادەگەیەندرێت.
جەختیشیكردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی
کۆرمۆر بڵاودەکرێتەوە، هەر ئەنجامێك یان لێدوانێک لەم کاتەدا درابێت نادروستە.