PM:03:19:30/11/2025
976 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکانی گوندی لاجان بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوەیەکدا دەڵێت، پاش ئەنجامدانی گردبوونەوەی ژمارەیەک خەڵکی گوندی لاجــان لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەردەم کۆمپانیای لانــاز، تاوەکو چەند داواکاریەک بگەیەننە لایەنی بەرپرس، بەداخەوە تونــدوتیژی و تەقــەی لێکەوتەوە بووە هۆی کــوژرانی گەنجێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە، هەروەها لە رووداوەکە تــوندوتیژی بەرامبەر چەند کەناڵێک و رۆژنامەنووسێک بەکارهاتووە.
دەشڵێت، دەستەی
سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئیدانەی هەر جۆرە توندوتیژیەک دەکات کە ببێتە هۆی بەکارهێنانی
چــەک و کوشــتنی لێبکەوێتەوە، دەستەی
مافی مرۆڤ وێڕای پشتگیریکردن لە داواکاری هاوڵاتییان بۆ دابینکردنی ژیان و
مافەکانیان، لەهەمانکاتدا پشتیوانی لەگردبوونەوەکان دەکات بە رێکاری یاسایی و
مەدەنی، دوور لە تــوندوتیژی.
ئا،اژەی بەوەشکرد،
بەردەوامدەبن لە چاودێریکردنی ئەم دۆسیە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان، هەروەها
پێویستە تەقــەکەران و تۆمەتــباران هەرچی زووە بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.