PM:02:30:30/11/2025
764 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆن دەڵێت، لەكۆی زیاتر لە ٨٠٠ تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، دەستەی دادوەری ٢٠٧ تانەی رەتكردووەتەوە و لە پێداچونەوەدایە بۆ تانەكانی تر.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە راگەیەندراوێكدا دەشڵێت، رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە كۆمسیۆن وەڵامی سەرجەم تانەكانی رەوانەی دەستەی دادوەریكردووە و ئەوانیش تاكو ئێستا ٢٠٧ تانەیان رەتكردووەتەوە.
پێشتر کۆمسیۆن
وتی، رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە كۆتا وادەبو بۆ تانەدان و لە سەرتا سەری عێراقدا ٨٧٢
تانە تۆماركراون.
هاوکات رۆژی ١١ـی
١١ ههڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئهنجامدرا و كۆمسیۆن بە كەمتر لە هەفتەیەك ئهنجامی
كۆتایی راگهیاند و دەرگای تانەدانی كردەوە.