PM:01:20:30/11/2025
1356 جار خوێندراوەتەوە
باوکی گەنجە شەهیدەکەی لاجان دەڵێت، کوڕەکەی تورک نییە و کوردە و خەریکی کاری رۆژانەی خۆی بووە کە شۆفێری بارهەڵگر بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کوڕەکەی دەشڵێت، کەوتووەتە ناو خۆپیشاندانەکەی لاجانەوە، رایانگرتووە و نەیانهێشتووە بڕوات، لە ترسی رۆحی خۆی ویستوویەتی لە ئۆتۆمبێلەکە بێتەدەرەوە و بچێتە ناو مالەکان و خۆی رزگاربکات، بەڵام نەگەیشتووە و بە دۆشکە لێیان داوە.
وتی، ئەو
دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە کە دەڵێن کوڕەکەی تورکە، و کوڕەکەی بەرزنجییە و خەڵکی
کەرکوکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڤیدیۆیەکی لایە کە کەسێک
فەرمان بە ئاسایشەکە دەکات و دەڵێت، لێیدە.
هاوکات، بەپێی
زانیارییەکان ئەو گەنجەی دوێنێ لە خۆپیشاندانەکەی گوندی لاجان بە تەقەی هێزەکانی
پارتی شەهید کرا، خەڵکی کەرکوکە و تەمەنی ٢٥ ساڵ بوو و شۆفێری بارهەڵگر بوو، هەروەها
خاوەنی منداڵێکی تەمەن دوو مانگ بوو.