PM:08:59:29/11/2025
2052 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، ئەوانەی دەیانەوێت بلۆكی سەر ئەندامانی خێزانەكەیان لە ئەپڵیكەیشنی پسووڵەی خۆراك لابەرن و پارەیان داوە سەیری بەرنامەكە بكەن و ئەگەر نەكرابووەوە چاوەڕێی گەیشتنی نامە بكەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنى پسووڵەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی هەڵەیەکی هونەریەوە لابردنی بلۆکی سەر تاکەکانی خێزان راوەستا بۆ ئەوانەی دەیانوویست بلۆکی سەر تاکەکانیان لابەرن بەفیزا کارت و پێدانی رسوماتی پسووڵەی خۆراک با لە ئەپلیکەیشنەکە سەیری ناوەکانیان بکەن تا بزانن بلۆکەکە لادراوە.
دەشڵێت، ئەگەر لانەدرابوو دوای ئەوەی لە مۆبایلەکانیانەوە نامەیان بۆ دێت دەتوانن بلۆکەکە لابەرن و پێویست ناکات دووبارە رسومات واتە شەش هەزارەکە بە فیزا کارت بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لابردنی بلۆکی سەر تاکەکانی خێزان تەنیا بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە ماوەی دوو رۆژ هەوڵیاندا بەڤیزە کارت داخیلی سیستمەکە ببن، بەڵام سەرکەوتوو نەدەبوو لەجێبەجێ کردنی.