سەردێڕ:

سامانە سروشتییەکان: یەکەمین کاروانی غازی ماڵان گەیشتە هەرێم

PM:08:00:29/11/2025

1624 جار خوێندراوەتەوە

سامانە سروشتییەکان دەڵێت، یەکەمین کاروانی غازی ماڵان (LPG) لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشتە هەرێم.


ئەمڕۆ ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، یەکەمین کاروانی گازی ماڵان (LPG) لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشتە هەرێم و راستەوخۆ بەسەر کارگەکانی غاز دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕە غازە لەگەڵ ئەو غازەی لەكۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هەیە، بەشی پێداویستیی ناوخۆی هەرێم دەكات.

هاوکات، لەدواى هێرشەکە وەزیرى سامانە سروشتییەکان داواى ٧٦٠ تۆن غازى لە وەزارەتى نەوتى فیدراڵ کرد بۆ سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم، تا ئەو كاتەی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ دەست بەبەرهەمهێنانی غازی ماڵان دەكرێتەوە.













گەلەری