PM:06:32:29/11/2025
1512 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر خۆپیشاندان وناڕەزایەتی هاوڵاتیانی گوندی لاجان، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ دەڵێت، هەموو روکارێکی توندوتیژی رەتدەکەنەوە و پێویستە هێزە ئەمنیەکان مافی هاوڵاتیان لە رێکخستنی خۆپیشاندان و گردبوونەوە بپارێزن.
ئەمڕۆ ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردووە، پێویستە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر کوژرانی ئەو هاوڵاتیە سپیلانە بکەن کە لە بەردەم کۆمپانیای لاناز کوژراون.
وتیشی،
پێویستە مافی رۆژنامەنوسان پارێزراوبێت لە روماڵکردنی خۆپیشاندانەکان.