PM:05:40:29/11/2025
6188 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، زۆربەی كێشە تەكنییەكانی داناغاز چارەسەر كراوە و هەر کاتێک دەست گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت، تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی كارەبا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون.
وتی، زۆربەی كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چووە، بۆ
ئەوەی بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی بکرێتەوە بۆ
وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بە دەستپێکردنی
بەرهەمهێنانی غاز راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاوڵاتیان لە هەر
بەرەوپێشچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەنەوە.