PM:05:05:29/11/2025
1516 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە رووداوێکی چەند بارە بووەوەدا، ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە بە تەقە کردن وەڵامی خۆپیشاندانی مەدەنیانەی کۆمەڵێک گەنج و دانیشتوانی گوندی لاجانی سنووری پارێزگای هەولێر درایەوەو بەداخەوە تا نووسینی ئەم بەیاننامەی گەنجێک شەهیدکراوە و چەند گەنجێکی تریش بریندارن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، دووبارە بوونەوەی ئەم رووداوانەو وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران بەچەک کە داوای مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیان دەکەن، سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەئاست چارەسەری هەر کێشەیەکی هاووڵاتیاندا دەستەوەستانە.
وتیشی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو مەبەستی نییە بەشێکی زۆر
لە کێشەی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش کێشەی بێکاریی گەنجان چارەسەر بکات، لەبری
وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیشیان بەشێوەیەکی مەدەنیانە کەچی بە چەک رووبەروویان
دەبێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ جگە لە
پشتیوانیان بۆ هەر خۆپیشاندان و نارەزاییەکی مەدەنیانەی دوور لە توندو تیژی،
هاوکات داوا دەکەن کە تەقەکەران جا لە هەر هێزێک بن، رووبەرووی سزای خۆیان
بکرێنەوەو هەردوو حزبی دەسەڵاتیش چیدی دەست هەڵبگرن لەوەڵامدانەوەی خۆپیشاندەران
بە چەک و توندوتیژی و لە بری ئەوە دەرفەتی کاری راستەقینە و دادپەروەرانە بۆ
گەنجان و هاووڵاتیان دابین بکەن