PM:02:42:29/11/2025
2388 جار خوێندراوەتەوە
لە گوندی لاجانی سنووری هەولێر هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان کرد و گرژی و ئاڵۆزی درووستبوو، لە ئەنجامدا یەک کەس شەهیدبوون و ١٠ کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی لاجانی سنووری هەولێر، نزیک پاڵاوگەی لاناز بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکە بە مەبەستی دامەزراندن خۆپیشاندانیان کرد و گرژی و ئاڵۆزی درووستبوو لە نێوان خەڵکی گوندەکە و هێزەکانی پارتی، و یەک کەس شەهیدبوون و ١٠ کەسی تر برینداربوون، کە برینی چوار کەسیان سەختە.
هاوکات، ٢٧ـی ئەم مانگە دانیشتوانی گوندەکانی هەولێر خۆپیشاندانیان کرد و
داوایانکرد پاڵاوگە نایاساییەکان دابخرێن یان ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن خەڵکی
گوندەکە بن و دایانبمەزرێنن.