سەردێڕ:

کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەستپێدەکاتەوە؛ چەند کاتژمێر کاردەکەن؟

PM:02:26:29/11/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، داوا لە سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کراوە لە کاتژمێر ٤ بۆ ١٢ـی شەو کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆ بۆ ١٢ـی شەو کار بە مۆلیدەکان دەکەنەوە

 وتیشی، تاوەکو ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا، بەمشێوەیەی ئێستا مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن.



هۆگر هەڵگورد - سلێمانی


 













گەلەری