سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

PM:01:17:29/11/2025

1364 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەشێوەی پچڕ پچڕ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی دەشڵێت، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی ئێوارەدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان وە ‌هەندێ ناوچەی جیا جیا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢١ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٤ پلەی سیلیزی.












گەلەری