PM:12:37:27/11/2025
668 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت، ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی عێراق و هەرێمە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەشڵێت، ئەم هێرشەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئیدانە دەکات و هەڕەشيیەکی راستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە
پەیوەندیدارەکانە کە ھەوڵی جددی بدەن و رێکاری پێویست و کاریگەر بگرنە بەر بۆ
لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی.
درەنگانی شەوی
ڕابردوو، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و هێرشەکە کۆگایەکی ناو کێڵگەکەی کردە
ئامانج و بەهۆیەوە ئاگری گرتو بەرهەمهێنان راگیرا لە کێڵگەکە.