AM:12:13:27/11/2025
7904 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، دەنگۆی راوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەروونکردنەوەیەکدا دەڵێت، " گەشتیارانی بەڕێز ئاگادار دەکەین، ئەوەی لە چەند پەیجێکی فەیک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رادەگیرێن دوورە لە راستییەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو،"
گەشتیاران دڵنیا دەکەینەوە کە بەپێی خشتەی گەشتەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە و هیچ گرفتێک بوونی نییە ".
فڕۆکەخانەی
سلێمانی باسی لەوەشکرد، "هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە کە رێکاری توندی
یاسایی دەگرینە بەرامبەر هەر کەس و کەناڵ و پەیجێک کە هەواڵی ناڕاست لەسەر
فڕۆکەخانە بڵاودەکەنەوە و دەبێتە هۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ بۆ گەشتیاران ".