AM:12:08:27/11/2025
1776 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راگیرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، "هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر ١١:٣٠ بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیرا".
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ
كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی رووداوەكە و ئاسایكردنەوەی
بارودۆخەكە.
ئەوەش لە
کاتێکدا، کەمێک پێش ئێستائاگرێکی گەورە لە بەشی ئێڵ پی جی
کێڵگەی کۆرمۆر کەوتووەتەوە، گومان دەکرێت بە مووشەک هێرشی مووشەکی بێت.