PM:02:11:26/11/2025
948 جار خوێندراوەتەوە
دادوەریی عێراق ئاماری فەرمیی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، لەو مانگەدا رێژەی پرۆسەی هاوسەرگیری لە ئاستێکی بەرزدا بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری فەڕمی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی تشرینی یەکەمی عێراقی بڵاوکردەوە .
بەپێی
ئامارەکە لە دادگانی عێراق ٣٤ هەزار و ٦١٧ هاوسەرگیری تۆمارکراوە و سەبارەت بە ئاماری جیابوونەوە وتی، ٧ هەزار و ٤٧٠ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
هەر بەپێی ئامارەکان، لە پارێزگای کەرکوک لەو مانگەدا، هەزار و ٥٦٧
هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و لە بەرامبەردا ٢٤٦ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.