PM:10:54:25/11/2025
5420 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە ئێن ئاڕ تی وت، هەفتەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، وڵاتی سعودیە مەرجی تەندروستیی پێشوەختەی داناوە، بۆیە پێویستە هەموو ئەو کەسانەی ناویان بۆ ئەنجامدانی حەجی ساڵی داهاتوو دەرچووە پشکنینی پزیشکی بکەن و هەرکەس لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرنەچێت مافی حەجکردنی نابێت و ڤیزای حەجی پێنادرێت.
وتیشی، پشکنینەکە بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان دەرچووە و
بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بەتەمەنن تاوەکو دڵنیایی بدرێت کە توانای ئەنجامدانی
فەریزەی حەجیان هەیە.
وابڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ
وەزارەتی تەندروستیی چەندین پشکنینی پزیشکی بۆ زیارەتکاران ئەنجامبدرێت و دواتریش ئەنجامی
پشکنینەکان تۆماربکرێن بۆ دیاریکردنی ئەوانەی کە توانای ئەنجامدانی پرۆسەکەیان
هەیە.
ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و ١٢٠ کەس سەردانی سعوودیە دەکەن بۆ
بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
ئیحسان سابر - سلێمانی