PM:10:25:25/11/2025
1236 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "پارتی داوایکردووە سەرجەم حزبەکان بە نەوەی نوێشەوە بەشداربن لە حکومەت و پێشتریش بە نەوەی نوێمان وت بەشداری حکومەت بکەن بەڵام نەهاتنە پێش". دەشڵێت، نەوەی نوێ ژمارەیەکی زۆر کورسییان هەیە و دەتوانێت هاوکاربێت لەوەی حکومەت رووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، پارتی داوایکردووە سەرجەم حزبەکان بە نەوەی نوێشەوە بەشداربن لە حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەوەی نوێ ژمارەیەکی زۆر کورسییان هەیە و دەتوانێت
هاوکاربێت لەوەی حکومەت رووبەڕووبووی کێشەکان ببێتەوە.
وتیشی، پارتی لە ناوچە
دابڕێنراوەکان داوایکرد کورد بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵام یەکێتی رازی
نەبوو بەیەک لیستی کورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.