سەردێڕ:

حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

PM:10:06:25/11/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ٤٧ـەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سودانی ئەنجامدا و تیایدا نرخی تەنێک گەنم بە ٤١٠ هەزار دینار جێگیرکرا، هەروەها دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی لە کەرکوک و پڕۆژەی ئاوەڕۆی کەرکوک.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی ٤٧ـەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و بڕگەکانی بەرنامەی کار کرا و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە درا.

هەروەها سودانی بڕیاریشیدا بە ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەی تایبەت بە فرۆشتنی گەنمی بە میلە ناحکومییەکان پەسەند کرد، کە نرخەکەی بە (٤١٠) هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر تەنێک بمێنێتەوە، بە مەرجێک پارەدانەکەی راستەوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی.

سەرەڕای ئەوەی سودانی پڕۆژەی دامەزراندنی بنکەیەکی دەریایی لە بەندەری فاو گەورە راگەیاند، یەکێکی دیکە لەبڕیارەکان بۆ کەرکوکە، کە پڕۆژەی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی (٤٠٠) قەرەوێڵەیی لە کەرکوک، و پڕۆژەی ئاوەڕۆی کەرکوک.













گەلەری