سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی بچڕانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری

PM:07:42:25/11/2025

968 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکێکی هەولێر زیاتر لە ٣٠ کاتژمێرە کارەبایان کوژاوەتەوە و هاوڵاتیانیش دەڵێن، پەیوەندییان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کردووە بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، وەزارەتی کارەباش دەڵێت، هۆکاری پچڕانی کارەباکە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر زیاتر لە ٣٠ کاتژمێرە کارەبایان کوژاوەتەوە و وەزارەتی کارەبای هەرێمیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هۆکاری پچڕانی کارەباکە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بووە.

هاوکات هاوڵاتیانی گەڕەکەکەش دەڵێن، زیاد لە ٣٠ کاتژمێرە کارەبایان نییە و بەهۆی ئەوەی مۆلیدەکانی گەڕەکەکەشیان هەڵگیراوە هیچ جێگرەوەیەکیان نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوە ماوە هەرجارەو بەهۆی کێشەیەکەوە لە ناوچەیەکی شارە جیاوازەکان کارەبای پرۆژەی روناکی دەبڕێت و بەهۆی ئەوەشی کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێگەنادات خاوەن مۆلیدەکانیان مۆلیدەکان کار پێبکەن، درووستبوونی هەر کێشەیەک لە کارەباکە چەندین کاتژمێر بێ کارەبا دەمێننەوە.

 













گەلەری