ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، دوای دانوستانەکانی رۆژی یەکشەممە لە جنێف کە بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی هات، ئەمریکا و ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دەڵێن ، رەشنووسی چوارچێوەیەکی ئاشتی گونجاویان ئامادە کردووە، بەڵام ئاماژەیان بە وردەکارییەکان نەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پێشنیازێکی دیکە بڵاوکرایەوە بۆ ئۆکرانیا و لە پێشنیارە نوێکەدا، رووبەری ئەو خاکە کەمکراوەتەوە کە دەبێت ئۆکرانیا دەستبەرداری بێت و دڵنیایش دەدەنە ئۆکرانیا لە ئەگەری هێرشی رووسیا بۆ سەریان، ناتۆ و ئەمریکا بەرگرییان لێدەکەن.
شاندی ئۆکرانیا
دەلێت، ئەم هەموارە وەڵامدانەوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و پێداویستییە
ستراتیجییە سەرەکییەکانە و وتیشی کیڤ لەم بارەیەوە هیچی نەوتووە.
تا ئێستا
ئاشکرا نییە کە پلانە نوێکان چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسی مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا
دژی هەڕەشە بەردەوامەکانی رووسیا.
هاوکات، بەرپرسانی
ئەمەریکا و ئۆکرانیا بە میدیاکانیان وت، پێش پێنجشەممەی داهاتوو کە وادەی کۆتاییە
کار لەسەر خاڵەکانی پرۆژەکە دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمەریکا، بەردەوام فشار دەخاتە سەر ئۆکرانیا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و رۆژی
یەکشەممەی رابردوو وتی، ئۆکرانیا هیچ سوپازگوزارییەکی نییە بۆ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ
کۆتایهێنان بە جەنگ و دواتر بەرپرسانیئۆکرانیا سوپاسی پشتگیرییەکانی ترەمپیان کرد.
ترەمپ پێشتر رۆژی
پێنجشەممەی داهاتوو، ٢٧ـی تشرینی دووەمی بۆ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی دیاری کربوو، بۆ قبووڵکردنی
پلانی ئاشتی و بەپێی سەرچاوەکان ئەگەری هەیە زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەم
هەفتەیەدا سەردانی ئەمریکا بکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پلانەکە لەگەڵ دۆناڵد
ترەمپ.
هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەمەریکاوە پێشنیاری
سەرەتای کرا و داوایان لە ئۆکرانیا کرد، دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی بێت و توانا و
ژمارەی سوپاکەی کەم بکاتەوە و واز لە هەوڵی بوونە ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ بهێنێت
و یاسادانەرانی دیموکرات رەخنەیان لەو پێشنیارە گرت و بە لیستی داخوازییەکانی
رووسیا وەسفیان کرد و هاوکات، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دڵنیایدا کە
واشنتن ئەو پێشنیازەی لەسەر بنەمای راوێژ لەگەڵ هەردوو لایەنی جەنگەکە دارشتووە.
دوێنێ یەکشەممە
پێشنیازێکی دیکەیان بڵاوکردەوە و لە پێشنیارە نوێکەدا، رووبەری ئەو خاکە کەمکراوەتەوە
کە دەبێت ئۆکرانیا دەستبەرداری بێت و دڵنیایش دەدەنە ئۆکرانیا لە ئەگەری هێرشی
رووسیا بۆ سەریان، ناتۆ و ئەمریکا بەرگرییان لێدەکەن.