ئەمڕۆ ٢٥ـی نۆڤەمبەر، هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ساڵانە لە جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، دروشمی ئەمساڵ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکردە بەرامبەر ژنان و کچان.
توندوتیژیی دژی ژنان و کچان یەکێکە لە
بەربڵاوترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا و هاوکات، تەکنەلۆژیا بووەتە
چەکێکی نوێ بەرامبەر بە ژنان لە درووستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختە.
رەنگی پرتەقاڵی لە جیهاندا وەک
هێمایەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستنیشانکراوە.