PM:06:09:24/11/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم دەڵێت، عێراق مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتە نوێیەکان دابیندەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم دەڵێت، حکومەتی عێراق پێی وتوون لە بودجەی ساڵی داهاتوو پارە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتە نوێکان تەرخان دەکات.
وتیشی، ئەو خاوەنپێداویستییە
تایبەتییە نوێیانە دەگرێتەوە کە لە دوای ساڵی ٢٠١٣ ناویان تۆمارکراوە.