PM:03:40:24/11/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رەشید دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری قەرزی ئەلیکترۆنی لە رێگەی کرێدت کارتەوە راگەیاند و دەڵێت، قەرزەکە تا ١٥ ملیۆن دیناری عێراقیی دەڕوات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بانکی رەشید لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بڕیاریانداوە کە خزمەتگوزاریی قەرزی ئەلیکترۆنیی لە رێگەی کارتی قەرزەوە دەستپێبکاتەوە، وەک هەنگاوێک بە پەرەدان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی و دەستڕاگەیشتنی فەرمانبەران بە پرسە داراییەکان.
ئاماژە
بەوەشکراوە، خزمەتگوزارییەکە ئامانجی فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکان و
کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرییە کە مووچەکانیان لە بانک دانراوە،
دەتوانن داوای قەرز بکەن کە هاوتای مووچەی پێنج مانگیانە، زۆرترین بڕی قەرزیش کە
دەتوانن وەریبگرن ١٥ ملیۆن دینارە.
هاوکات بانکەکە
داواشی کردوە کە خوازیارانی قەرز تەنها لەڕێگەی ئەپکڵیکەیشنی بانکی رەشید و لە
مۆبایلەوە داواکاریی پێشکەش بکەن.