سەردێڕ:

لە کەرکوک رۆژێک پشوو راگەیەندرا

PM:03:01:24/11/2025

18040 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگای کەرکوک و بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق بڕیاریاندا سبەی سێشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بكرێتە پشووی فەرمی، هاوکات پشووەکە تەنها بۆ پارێزگاکانی عێراقە و لە هەرێم هیچ پشووەیەک رانەگەیەندراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پارێزگای کەرکوك بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگا بکرێتە پشووی فەرمی، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

بەپێی بڕیارەکە پشووەکە خوێندنگەکان و باخچەکانی ساوایانیش دەگرێتەوە، سەبارەت بە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان، سەرپشکن لەوەی بیکەن بە پشوو یان نا بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆیان.

پێشتریش هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا و كەربەلا و واست، بابل، میسان و زیقاڕ بڕیاریاندابوو رۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بكرێتە پشووی فەرمی.


 



 













گەلەری