سەردێڕ:

شاندە پەرلەمانییەکەی تورکیا سەردانی ئیمراڵی دەکات

PM:01:44:24/11/2025

816 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەرسێ ئەندامی شاندی کۆمسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی ‌و دیموکراسی، دەچنە دورگەی ئیمڕاڵی‌ و لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەندامانی شاندەکە بەهێلیکۆپتەر دەگەنە دورگەی ئیمڕاڵی ‌و تەواوی ئامادەکارییەکانیش لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ەوە رێکخراون.

ئەندامانی شاندەکە پێکدێن لەهەریەک لەگوڵستان کڵچ، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی تورکیا؛ حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی ‌و پەرلەمانتاری ئەم پارتە و فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی‌ و هەڵبژاردن.
دوای ئەوەی لە ٢١ـی ئەم مانگە کۆمسیۆنەکە بەدەنگی سێ لەسەر پێنجی ئەندامانی، بڕیاریدا شاندێک پێکبهێنێت تاوەکو سەردانی ئۆجەلان بکات، دوێنێ شاندەکە داواکاری پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد بۆ چوونە لای ئۆجەلان‌ و وەزارەتی دادیش رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دەربڕی.
هەرچەند ژمارەیەک ئەندامیان هەیە لەکۆمسیۆنەکە، بەڵام جەهەپە وەک گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لەتورکیا‌ و بەرەی رێگه‌ی نوێ کە لە سێ پارتی پاشخان ئیسلامی پێکهاتووە رەتیانکردەوە بەشداربن لە شاندەکە و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان.













گەلەری