PM:12:22:24/11/2025
1128 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی دەڵێت، پێویستە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم حکومەتێکی "بنکە فراوان" بێت، دەشڵێت، "قبوڵی ناکەین پارتی بەتەنها حاکمی کوردستان بێت".
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بە میدیای حزبەکەی وت، یەکێتی بەدوای پۆستەوە نییە، بەڵکو داوای "هاوبەشیی راستەقینە" و گۆڕینی شێوازی حوکمڕانی دەکات.
روونیشیکردەوە، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا یەکێتی
باسی لەوە نەکردووە کە حکومەت پێکناهێنێت، بەڵکو تێبینییان لەسەر شێوازی
بەڕێوەبردن هەبووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "یەکێتی کێشەی لەگەڵ شێوازی حوکمڕانی هەیە نەک پۆست لە حکومەتی
هەرێم".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی وتیشی، ئەگەر
پارتی بەبێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنێت سەرکەوتوو نابێت.