PM:10:31:23/11/2025
1112 جار خوێندراوەتەوە
کێشەی بچرانی پرۆژەی رووناکی لە شارەکانی هەرێم بەردەوامە و لە هەندێک ناوچەش رۆژانە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبا دەکوژێندرێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدا، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پرۆژەی رووناکی نرخی کارەبای ١٣ هێندەی پێشوو لەسەر هاوڵاتیان و کاسبکاران گران کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە کارەبای پرۆژەى رووناکی کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت ٢٤ کاتژمێرییە، لە زۆربەی گەرەکەکانی شارەکە رۆژانە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەکوژێتەوە، بەجۆرێک بەشێک لە هاوڵاتیان بەناچاری مۆلیدەی خۆیان کارپێکردووە.
هاوکات لە سلێمانیش گەرەکەکانی سێتوان و زێرینۆک و خەبات و وڵوبە و شێخ عەباس و
بەشێکی گەرەکەکانی تر گرفتی کوژانەوەى کارەبایان هەبووە، لە هەڵەبجەش ئەمڕۆ ماوەی
حەوت کاژمێر کارەبا نەبووە تەنانەت مۆلیدە ئەهلیەکانیش کاری پێ نەکراوە.
لە سنووری راپەرین و سۆران و شەقڵاوە و هەریریش کارەبا بچران رۆژانە
دووبارە دەبێتەوە، بەجۆرێک هاوڵاتیانی ئەو ناوچەنە رۆژانە لە ١٠ تا ١٢ کاتژمێر
کارەبایان نیە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش رێگایان پێنادات مۆلیدە ئەهلییەکان
بەکاربخرێن.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پرۆژەی رووناکی نرخی کارەبای ١٣ هێندەی
پێشوو لەسەر هاوڵاتیان و کاسبکاران گران کرد و بانگەشەی ئەوەی دەکرد ٢٤ کاتژمێر
کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن.