سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە دارایی هەرێمەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە

PM:08:43:23/11/2025

3368 جار خوێندراوەتەوە

دارایی هەرێم، لەبارەی پرسی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، دارایی عێراق كۆتایی ئەمساڵی دیاریكردووە بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ببنە خاوەن هەژماری بانكی تایبەت بە خۆیان، بەپێچەوانەوە لە ساڵی نوێدا مووچەیان بۆ خەرج ناكرێت.


ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردووەتەوە، بە پێی رێکەوتنی هەردوولا و بە بڕیاری حکومەتی ناوەندی لە دوای سەری ساڵەوە بە هیچ شێوەیەک مووچە بە کاش دابەش ناکرێت و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی کارتی بانکیەوە مووچە وەردەگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی رێککەوتن و بڕیارەکانی بەغدا، کۆتایی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی، لەدوای سەری ساڵ، مووچە تەنها لە رێی پڕۆژەی هەژماری منـەوە خەرج دەکرێت.

بو کورتی وەزارەتی دارایی دەڵێت،هەر کەسێک بەشدار نەبێت، مووچە وەرناگرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی نوێترین بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە ١٨ـی مانگی شوباتی ئەمساڵپێویستە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان تەوتین بکرێت بەگوێرەی رێنمایی بانکی ناوەندی عێراق.



 













گەلەری