سەردێڕ:

کەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەشدەکرێت؟

PM:01:09:23/11/2025

824 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو هەفتە دەبێت حکومەتی عێراقی و وەزارەتی بازرگانی عێراق، داوای ٥٠٠ ملیار دیناریان لە وەزارەتی دارای عێراق کردووە بۆ پارەی گەنمی جوتیاران و بڕیارە لە ماوەی ئەم هەفتەیە تا هەفتەی داهاتوو بڕە پارەکە بگاتە دەست وەزارەتی بازرگانی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی جوتیاران بخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی بازرگانی و لەو پارەیە پشکی پارێزگاکانی هەرێمیی تێدایە.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت لەو پارەیە بە نزیکەی سلێمانی ٢٠ ملیار دینار و هەولێر ٢٠ ملیار و دهۆک ١٥ ملیار دینار پشکیان بەربکەوێت و هێشتا بە تەواوی یەکلای نەبووەتەوە.

 چاوەڕێدەکرێت لە ماوەی ئەم هەفتەیە تا هەفتەی داهاتوو، بەشێکی دیکەی ئەو پارەیە بگاتە دەست وەزارەتی بازرگانی و بدرێت بە سایلۆکان بۆ ئەوەی دابەشبکرێت بەسەر جوتیاراندا.













گەلەری