AM:09:25:23/11/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، حەوت رۆژ لە بەردەم كۆمسیۆنە بۆ ئامادەكردنی تانەكان و ١٠ رۆژیش لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدایە بۆ بڕیاردان لەسەری، دوای ئەوە ئەنجامەكان دەنێردرێت بۆ دەسەڵاتی دادوەری بە مەبەستی پەسەندكردنی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، بەگوێرەی یاسای کۆمیسیۆنی ساڵی ٢٠١٩، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان حەوت رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەکردنی وەڵام بۆ دەستەی دادوەری بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر ئەو تانانە و لەم هەفتەیەوە دەست بە ئامادەكاری وەڵامەكان دەكات، دەستەی دادوەرییش لەلای خۆیەوە ١٠ رۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی تانەکان.
ئاماژهى بهوهشكرد،
دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەریەوە، کۆمیسیۆن ئەنجامە
کۆتاییەکان رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكات بۆ پەسەندکردنیان.